AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٣ ١١:٥١

پزشکیان لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بریتانیا:

تەمێ کردنی ئیسرائیل ڕێکارە بۆ راگرتنی جەنایەت و دەستدرێژی

تەمێ کردنی ئیسرائیل ڕێکارە بۆ راگرتنی جەنایەت و دەستدرێژی

سەرۆک کۆماری ئێران بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەمبەر جەنایەتە دژە مرۆڤییەکانی ئیسرائیلی هاندان بۆ بەردەوام بوونی جەنایەت و هەڕەشە بۆ سەر ئاشت یوەسف کرد و وتی: وەڵامی تەمێی بە ئیسرائیل ڕێگایەکە بۆ راگرتنی جەنایەت و دەستدرێژی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پێوەندی تەلەفۆنی شەوی دووشەممەی کر ستارمێر سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەگەڵ مەسعوود پزشکیان دوو لایەنەکە لەسەر ڕێگاچارە بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان و هەروەها ڕێگاکان بۆ بەرز کردنەوەی پێوەندی دوو لایەنە گفتوگۆیان کرد.

سەرۆک کۆمار لە ئەو گفتوگۆیەدا بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەمبەر جەنایەتە بێ وێنە و دژە مرۆڤییەکانی ئیسرائیل لە غەززە و هەوڵی تیرۆریستی ئەو ڕژێمە لە ناوچەکە و هەروەها پاڵپشتی هەندێک وڵاتی ڕۆژاوایی لە ئەو ڕژێمەی هەوڵ لە دژی یاسا نێودەوڵەتی و نابەرپرسیارانە وەسف کرد کە بە هاندانی ئیسرائیل بۆ بەردەوام بوونی جەنایەتەکان، ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهانی خستووەتە مەترسییەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە شەڕ لە هیچ شوێنێکی جیهان لە قازانجی هیچ کەس نییە، وەڵامی تەمێی بە دەستدرێژییەکانی مافی یاسایی وڵاتەکان و ڕێکارێک بۆ راگرتنی جەنایەت و دەستدرێژی وەسف کرد.

پزشکیان هەروەها بە پێشوازی لە بەرز بوونەوەی ئاستی پێوەندی دوو وڵاتەکە و هەروەها دەسپێکی دانوستانی ئەتۆمی، کردەیی کردنەوەی هەموو بەڵێنەکان لەلایەن لایەنەکانەوەی مەرجی سەرکەوتنی گفتوگۆکان وەسف کرد.

News ID 51239

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha